مۆرینیۆ گوێ لە ئۆفەرە نوێیەکان دەگرێت و داوای مووچەی خەیاڵی دەکات

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی دوای دوورخستنەوەی لە فەنەرباچێ، ئۆفەری جۆراوجۆری پێگەیشتووە و رەنگە روو لە وڵاتێکی نوێ بکات.
دوای شکستی فەنەرباچێ لە یاریی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ و سەرنەکەوتنی تیپەکە، مۆرینیۆ لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. ئێستا هەواڵەکان باس لە یانەی داهاتووی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە دەکەن کە لە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆدان لەگەڵ مۆرینیۆ و یانەیەکی رووسی بە جیدی هەوڵی رازیکردنی ئەو راهێنەرە دەدات، بەڵام مۆرینیۆ مەرجێکی قورسی داناوە.
مۆرینیۆ دوای زیاتر لە 15 مانگ لە فەنەرباچێ دوورخرایەوە و ئەستەنبوڵی جێهێشت، بەگوێرەی زانیارییەکان، بیرۆکەی دوورخستنەوەی راهێنەرەکە بۆ یەکەمجار لەلایەن دەستەی کارگێڕیەوە دوای یارییەکەی فەنەرباچێ بەرامبەر یانەی ئییۆپسپۆڕ لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 هاتە ئاراوە، بەڵام پاڵپشتی راستەوخۆی عەلی کۆچی سەرۆکی یانەکە هەبوو و وایکرد کە مۆرینیۆ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. بەڵام دۆڕاندنەکەی ئەم دواییە لە پۆرتوگال هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ فەنەرباچێ پشتڕاستکردەوە. بڕیارەکە بەشێکی بۆ لێدوانە مشتومڕاوییەکانی دوای یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا بووە کە بەرپرسانی یانە تورکییەکەی تووڕە کردووە.
Jose Mourinho’nun Rus kulüplerinden talepleri: (Championat)
– Yıllık maaş: 20 milyon euro
– Sözleşme: 2 yıl pic.twitter.com/IidefbC2Xj— FutbolArena (@futbolarena) September 2, 2025
ئێستا، باس لەوە دەکرێت کە ئەو راهێنەرە بەناوبانگە پۆرتوگالییە لە رێگەی نێوەندگیرانەوە لەگەڵ چەند یانەیەکی رووسیدا گفتوگۆ دەکات و ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی رووسیا هەیە.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە مۆرینیۆ داوای مووچەی بەرزی کردووە کردووە بۆ ئەوەی ئەو ئۆفەرانە قبوڵ بکات؛ داوای گرێبەستێکی لانیکەم دوو ساڵەی کردووە و مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆخۆی و یاریدەدەرەکانی.
بێگومان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای تۆپی پێی رووسیا، پێدانی ئەو بڕە پارەیە ئەستەمە، بەڵام لە هەمان کاتدا بە لەبەرچاوگرتنی سڕکردنی تۆپی پێی رووسیا و بەشدار نەبوونیان لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا، دەکرێت مۆرینیۆ داوای مووچەی لەم شێوەیە بکات.