
یاریگا –
ماڕک کوکورێیا تاوەکو ئێستا بیر لەو هەموو مشتومڕەی دوای بەردەستکەوتنی تۆپ لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە یۆرۆی 2024 دەکاتەوە.
کوکورێیا پڕمشتومڕترین رووداوی یۆرۆی 2024 بوو، کاتێک لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئەڵمانیا، لە نێو ناوچەی سزا، تۆپ بەردەستی یاریزانە ئیسپانییەکە کەوت و ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمار نەکرد.
ئیسپانیا یارییەکەی 2-1 بردەوە و لە یاریی کۆتاییشدا لە ئینگلتەرای بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەوروپا. کوکورێیا دەڵێت، دوای رووداوەکە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری گۆڕانکاری لە یاساکانی بەردەستکەوتنی تۆپیدا.
هەرچەندە رووداوەکە یەکێکە لە پڕمستومڕترین رووداوەکانی مێژووی ئەوروپا، بەڵام بەلای کوکورێیاوە، ساتێکی ناوازەیە، چونکە یۆرۆ، مۆندیالی یانەکان، کۆنفڕانس لیگی بردەوە و دواتریش گرێبەستەکەی لە چێڵسی نوێکرایەوە.
کوکورێیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت؛
راستە هەموو جیهان باسی رووداوەکەی دەکرد، بەڵام هەرگیز بە مەبەست وامنەکردووە. دوای پاڵەوانیەتییەکە، یوێفا گۆڕانکاری لە یاساکاندا کرد و بە فەرمی گفتوگۆیان لەگەڵدا کردم. ئەوان پێیان گوتم، بەهۆی منەوە ناچار بە گۆڕینی یاساکان کران.
هەرگیز مەبەستم نەبووە بە ئەنقەست وابکەم، چونکە لە مەودایەکی زۆر نزیک شووتییان کرد، ئەوکاتە بەشێکی زۆری هاندەران رقییان لێدەبوومەوە.
کوکورێیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوو یاریی لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەکات. لاڕۆخا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی بولگاریا و تورکیا دەبێتەوە.