ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

هالاند بۆ بەرپرسێکی بایرن میونشن؛ کۆشکەکەتم پێبدە پەیوەندی بە یانەکەت دەکەم

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەر و ئەستێرەی نەرویجی، بەر لە پەیوەندی کردنی بە مانچێستەر سیتییەوە نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشن بکات، بەڵام دواجار یانە ئینگلیزییەکەی هەڵبژارد.

پەرتووکە نوێیەکەی کریستیان فالک، رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بەناوی Transfer Insider، چیرۆکی هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی هالاند لە ساڵی 2021 ئاشکرا دەکات، ئەو کاتەی هێشتا ئەستێرەی بروسیا دۆرتمۆند بوو.

هالاند لەگەڵ مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی و باوکی بانگهێشتی ڤێلاکەی حەسەن ساڵحامیزیچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن کران. بەگوێڕەی زانیارییەکان، بایرن پڕۆژە وەرزشییەکەی یانەکەیانی خستووەتەڕوو، بەڵێنیدا هالاند بەشێکی سەرەکی دەبێت لە داهاتووی یانەکەدا.

لە بەشێکی چیرۆکەکەدا نووسراوە:

هالاند دەچێتە ماڵی ساڵحامیزیچ، هالاند پێی دەڵێت: من ماڵەکەتم بەدڵە، بەڵام بەخۆڕایی دەمەوێت! ئەم گاڵتەیەی هالاند کەشی جیدی کۆبوونەوەکە دەشکێنێت و هەمووان پێدەکەنن. ئەستێرە نەرویجییەکە بە چۆنیەتی کارکردنی ئیدارەی بایرن وەک تیپێک و پلانی درێژخایەنییان سەبارەت بە داهاتووی خۆی سەرسام دەبێت.

ساڵحامیزیچ بە هالاندی راگەیاند کە دەبێتە یاریزانێکی داهاتووی بایرن میونشن. بایرن سنووری دارایی خۆی بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات دەشکینێت، ئەمەش شتێکە کە یانەکە پێشتر نەیکردبوو. ئەم کۆبوونەوەیە کاریگەری لەسەر هالاند هەبوو. دوای چەند رۆژ بەڕێوبەری کارەکانی هالاند پەیوەندی بە ساڵحامیزیچ دەکات و دەڵێت هالاند بە داوایەکەتان رازییە ئێستا دەبێت لەسەر موچە و گرێبەستەکەی رێک بکەوین.

ساڵحامیزیچ بە رایۆلا دەڵێت کە پێویستە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی میونشن راوێژ بکات. هەرچەندە بایرن ناتوانێت هەمان مووچەی یانەکانی پرێمەرلیگ بدات، بەڵام یانە ئەڵمانیەەکە دڵنیا دەدات لەوەی باوک و کوڕ پشکێکی بەرچاویان لە هەر فرۆشتنێکی داهاتوودا بەردەکەوێت. بەڵام بەڕیوبەری کارەکانی هالاند بە داوایەکەی میونشن رازی نەبوو.

رایۆلا لەگەڵ باوکی هالاند گوێیان لە ئۆفەرەکانی یانەکانی دیکە گرت و دواجار بە ئۆفەرەکەی مانچێستەر سیتی رازی بوون چونکە لە رووی داراییەوە زۆر لە ئۆفەرەکەی میونشن بەهێزتر بوو و هالاند بڕیاریدا درێسی سیتیزن بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button