
یاریگا –
فێرمین لۆپێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پەیامێک بۆ سەرجەم یانەکانی ئەوروپا دەنێرێت و موژدە بە کولەرزەکان دەدات.
فێرمین لەم هاوینە ناوی بە چێڵسی، مان یونایتد و بایرن میونشن بەسترابووەوە و نزیکبوو بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بەڵام لەکۆتاییدا بۆچوونی خۆی گۆڕی و مانەوەی لە یانەکەی هەڵبژارد.
یاریزانە 22 ساڵانییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ هۆکاری مانەوەی لە یانەکە ئاشکرا کردووە.
چێڵسی هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەت دەدا، بڕیاری مانەوت لە بارسێلۆنا قورس بوو؟
هەمیشە بارسێلۆنا لەپێشینەی کارەکانم بووە، تەمەنم 12 ساڵ بوو گەیشتمە ئێرە و خەونم گەیشتن بوو بە تیپی یەکەم، جێگای دڵخۆشییە سەرنجی یانەکانی دیکەت لەسەربێت، بەڵام من هەمیشە سەرنجم تەنیا لەسەر مانەوە لە بارسێلۆنا بووە و دەمەوێت لێرە سەرکەوتووبم.
زۆربەی هاندەران لە سۆشیاڵ میدیا داوای مانەوەیان دەکردیت، هەستت چۆن بوو؟
نەک تەنیا لەم هەفتەیە، بەڵکو لەوەتەی پەیوەندیم بە بارسێلۆنا کردووە بەردەوام هەستم بە سۆز و خۆشەویستی کولەرزەکان کردووە و سوپاسگوزارم، دڵخۆشم کە یاریزانێکی گرنگم بۆیان.
هانزی فلیک و بارسا پاڵپشتیان کردیت؟
زۆر پاڵپشتیان کردم و ئەوەش بۆ من زۆر گرنگ بوو چونکە هەمیشە شەڕم بۆ مانەوە لە بارسا کردووە، نازانیت لە تۆپی پێدا چی روودەدات بەڵام ئامانجی من ئەوەیە تاوەکو کۆتایی لە بارسا بمێنمەوە. %200 بە بارسێلۆنا پابەندم و دەمەوێت کولەرزەکان دڵخۆش بکەم.
یاریی نەکردنت بەرامبەر لێڤانتی وایکرد بیر لە ئۆفەرەکانی چێڵسی و بایرن میونشن بکەیتەوە؟
ئەمە بارسێلۆنایە و هەمیشە کێبڕکێ لەنێوان ئەستێرەکان هەیە، هەموو هاوڕێکانم دەرفەتی یاریکردنیان هەیە چونکە هەموویان زۆر باشن، لەکۆتاییدا بڕیار بەدەست راهێنەرە و نابێت بە یەک یاریی بڕیار لەسەر هەموو شتێک بدەیت.
ئەمساڵ لەپێشەوە ئۆلمۆ، رافینیا، راشفۆردتان هەیە، ساڵی رابردوو زۆر لە باڵی چەپ یارییت دەکرد بەڵام ئەمساڵ دەرفەتت کەمترە، نیگەرانی لەدەستدانی ناوبانگت نیت؟
نەخێر هەمیشە یاریزانی گەورە یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکەن و بەردەوام گرێبەستی نوێ واژۆ دەکرێت، بەڵام من متمانەم بەخۆم هەیە، هەوڵدەدەم یارمەتی تیپەکەم بدەم و بەخۆنەویستییەوە کاردەکەم، وەک هەمیشە.
هاوڕێکانت داوایان کرد بمێنیتەوە؟
بەڵی سەرجەم یاریزانانی تیپەکە هەوڵیاندەدا رێگری لە رۆیشتنم بکەن و قسەیان لەگەڵ دەکردم، پێزانینم بۆ هەڵوێستیان هەیە.
حەزدەکەیت لەکام شوێنی یاریگا یاریی بکەیت؟
هەمیشە گوتوومە راهێنەر هەرکوێی بوێت دەتوانم لەوێ یاریی بکەم، بەڵام پێمباشە وەک ناوەڕاستکارێکی هێرشبەر یاریی بکەم.
ساڵی رابردوو سێ نازناوتان بردەوە، ئامانجی ئەم وەرزەتان چییە؟
وەرزی رابردوو نازناوی زۆرمان بەدەستهێنا بەڵام نەبووینە براوەی چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەم وەرزە چاوەمان لەسەر سەرجەم نازناوەکانە و بۆ بەدەستهێنانی سەرجەمیان دەجەنگین.
هانزی فلیک باسی گرنگی یەکگرتوویی دەکات، لە ژووری خۆگۆڕین ئەوە لەبەرچاو دەگرن؟
بەڵێ، هەموو یاریزانەکان دەزانین پێویستە چی بکەین، هەمیشە جەخت لەوە دەکەمەوە یەکگرتووبین، بە پاڵپشتی و یەکگرتووی تیمەکە سەرکەوتوو دەبێت.
باسی تێکچوونی پەیوەندیەکانت لەگەڵ گاڤی راستن؟
لەوکاتەوەی لە بێتیس بووم گاڤی دەناسم، لە 12 ساڵییەوە هاوڕێین و لە لاماسیاش بەیەکەوە بووین، گاڤی وەک برای خۆم وایە، خەڵکی هەمیشە قسە و قسەڵۆک دەکەن و ئەوە کۆتایی نایەت، بەڵام ئێمە هەر هاوڕێین و پەیوەندیمان زۆر باشە.
مۆندیالی داهاتوو؟
خەون بەوە دەبینم بتوانم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی بکەم، هەموو هەوڵێک دەدەم متمانەی راهێنەر بەدەستبهێنم.
💣 𝐄𝐧𝐭𝐫𝐞𝐯𝐢𝐬𝐭𝐚 𝐞𝐱𝐜𝐥𝐮𝐬𝐢𝐯𝐚
💙❤️ Fermín López rompe su silencio en @mundodeportivo: "Mi prioridad siempre ha sido el Barça"
🫶 "Me he sentido muy querido por los culés"
✍️ @martinezferran https://t.co/itVgPkPpAA
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) September 2, 2025