ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راوول گۆنزالێز لە دەرگای لیڤەرکوزنەوە دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی

دوو راهێنەری دیکەی پێشووی بۆندسلیگا بەربژێرن

Yariga App

یاریگا –

راوول گۆنزالێز، ئەفسانەی ریال مەدرید بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بەربژێرە.

یەکشەممەی رابردوو 1ـی ئەیلولی 2025، بایەر لیڤەرکوزن تەنیا دوای سێ یاریی ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە و ئێستا بەدوای شوێنگرەوەیەکی نوێ دەگەڕێن.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، راوول گۆنزالێز، راهێنەری ئیسپانی یەکێکە لەو راهێنەرانەی ناوی لە لیستی بایەر لیڤەرکوزاندایە و یانە ئەڵمانییەکە بیر لەوە دەکاتەوە راوول بکاتە شوێنگرەوەی تێن هاخ.

راوول وەک یاریزان لە 2010 تاوەکو 2012 یاریی بۆ شاڵکەی ئەڵمانی کردووە و لە ئەڵمانیا ناوبانگێکی باشی هەیە، بۆیە لیڤەرکوزن بڕوای وایە راوول بژاردەیەکی گونجاو دەبێت بۆ تیپەکە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێدین تێزیچ راهێنەری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند و مارکۆ رۆز، راهێنەری پێشووی لایپزیگ دوو بەربژێری دیکەن کە لەگەڵ راوول کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکەن.

راوولی 48 ساڵان خاوەنی بڕوانامەی پرۆیە لە یوێفا و دوای وازهێنانی لە یاریکردن لەوەتەی ساڵی 2018 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و ماوەی شەش ساڵ سەرپەرشتی تیپی لاوانی ریال مەدریدی کرد و لەم هاوینە دەستیلەکارکێشایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button