
یاریگا –
دین هاوسن، بەرگریكاری ئیسپانی باس لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكات.
هاوسن لە مێركاتۆی هاوینەدا لە ریزەكانی بۆرنمسەوە بە بەهای 62.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.
🗣️ Huijsen: “Uno se imagina la dimensión del Real Madrid, pero vivirla es diferente”
🇪🇸 Con 20 años, se ha apoderado del centro de la defensa en la Casa Blanca y en la selección
✍️ Una entrevista de @miguelangelara y @Juan_Castro_10 👇https://t.co/rn2HCHgCQm
— MARCA (@marca) September 2, 2025
لە چاوپێكەوتێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا، دین هاوسن دەربارەی پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە گوتی:
هەموو شتێک بە خێرایی روویدا، ئەوە بێگومان هەنگاوێكی گەورە بوو، بۆ هەر یاریزانێک گەیشتن بە ریال مەدرید شتێكی گەورەیە، هەستێكی زۆر باشم هەیە.
ژووری جلگۆڕین و هاندەران، هەمووان بەشێوەیەكی نایاب پێشوازییان لێكردم، هەموو شتێک لێرە سەرسوڕهێنەرە، دەتوانیت لە دوورەوە خەیاڵ بكەیت، بەڵام ژیانكردن و بینینی شتێكی دیكەیە، بەڕاستی لە هەموو كاتێكدا هەست بەوە دەكەیت ئەم یانەیە مانای چییە، زۆر سوپاسی هاندەران دەكەم.
یانەكە خاوەنی چەندین یاریزانی بە توانا و لێهاتووە، بە بڕوای من مەشق و راهێنانەكان بەرامبەر كیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەكان قورسترە.
ئێستا هەمووان بەهۆی ریال مەدریدەوە دەمناسنەوە، هەندێک جار دەمەوێت بە كڵاو یان چاویلكە خۆم بشارمەوە، بەڵام ئەوە ناكرێت و هەمیشە دەمناسنەوە.
باوكم دەیویست لە هێڵی هێرشبەری یاریی بكەم، بەڵام كاتێک تەمەنم 9 ساڵ بوو بوو بە یاریزانی دڵی بەرگری، تەنیا دەمویست چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم.
لامین یامال یاریزانێكی نایابە، هیوادارم لەگەڵ هەڵبژاردە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، بەڵام كاتێک رووبەروومان دەبێتەوە بەو شێوەیە نەبێت.
لەو كاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كردووە، دین هاوسن ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە و سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.
ریال مەدرید لە لالیگا سێ یارییكردووە و نۆ خاڵی بەدەستهێناوە لو پێشەنگی لالیگای ئیسپانیا دێت.