
یاریگا –
تۆپی پێ یەکێک لە پڕ چالاکیترین گواستنەوەکانی بەخۆوە بینی کە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بوو. تێیدا زۆرێک لە یانەکانی ئینگلتەرا خەزێنەکەیان هەڵپچڕاند. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پرێمەرلیگ پڕ خەرجیترینی نێو سەرجەم خولە بەهێزەکانی ئەوروپا بێت.
لەسەر ئاستی ئەوروپا خولەکانی ئینگلتەر ناسراو بە پرێمەرلیگ، خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگا، خولی ئیتاڵی ناسراو بە سێریائەی، ئەڵمانیا بوندسلیگا و خولی فەڕەنساش بە لیگ وەن، وەک بەهێزترین پێنج خولی سەر ئاستی کیشوەرەکە دادەنرێن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەمازۆن پرایم، پرێمەرلیگ بە تەنها هێندە و زیاتری هەر چوار خولەکەی دیکە پارەی لە گواستنەوەی یاریزاندا خەرج کردووە.
وەک لە ژمارەکانیدا هاتووە، یانەکانی ئینگلتەرا تەنها لەم هاوینە بڕی 3.580 ملیار یۆرۆیان خەرج کردووە. تاکە خولێکی دیکە ملیارێک یۆرۆی لە گواستنەوەکاندا خەرجکردبێت، خولی ئیتاڵییە. بەجۆرێک، یانەکانی سێریائەی بڕی 1.1 (ملیارێک و 100 ملیۆن یۆرۆ)یان خەرجکردووە.
ئەوانی دیکە بەمشێوەیەن:
- بوندسلیگا 856 ملیۆن یۆرۆ
- لالیگا 684 ملیۆن یۆرۆ
- لیگ وەن 662 ملیۆن یۆرۆ
لەو ژمارانەوە دەردەکەوێت کە تەنانەت کۆی خەرجیەکانی سەرجەم چوار خولی بەهێزی ئەوروپا ناکاتە ئەو بڕەی یانەکانی پرێمەرلیگ خەرجیان کردووە. (278 ملیۆنیان کەمتر خەرج کردووە).
Premier League clubs spent more than 𝐓𝐇𝐑𝐄𝐄 𝐓𝐈𝐌𝐄𝐒 as much on transfers this summer than any other league in Europe 🏴💰🤯 pic.twitter.com/Q02tkwNOAR
— Amazon Prime Video Sport (@primevideosport) September 2, 2025