
یاریگا –
بەفەرمی بازاڕی گواستنەوەکان لە پرێمەرلیگ کۆتایی هاتووە و چێڵسیش جارێکیتر یەکێک بوو لە کڕیارە چالاکەکان. لەو پێناوەشدا لیستێکی رێژی بۆ بەڕێکردنی یاریزانەکانی ئامادەکردبوو، لەنێویاندا رەحیم ستێرلینگ.
ستێرلینگ لە هاوینی 2022 دوای ساڵانێکی زۆر لەگەڵ مانچێستەر سیتی، بە بەهای 47.5 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە ریزەکانی بلووز. بەڵام وەرزی رابردوو بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئارسیناڵ. لەوێ نەیتوانی ئەو ئاستە پیشانبداتەوە کە ئێنزۆ مارێسکا دەیەوێ، هەربۆیە لە پلانە سەرەکییەکانی راهێنەرە ئیتاڵیەکەدا نەماوە و ئەرکی قورسە. جیا لەوەش، ئێستا ئەگەرچی تەمەنی 30 ساڵە، خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەی (300 هەزار پاوەندی هەفتانە).
بەگوێرەی زانیاریەکانی بێن جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی دەمێنێتەوە.
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یاریزانە ئینگلیزیەکە بەڕووی ئەو ئۆفەرانەدا کراوە نییە کە لە سعوودیەوە بۆی هاتوونەتەپێش.
🚨 Raheem Sterling will stay at Chelsea, and he’s not open to moving to Saudi Arabia.
He’s Chelsea’s top earner, on £300,000-a-week, and he has two years left on his contract.
(Source: @JacobsBen) pic.twitter.com/w9g9fVmq1o
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) September 2, 2025