
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی ناوە بۆ پاراستنی مافەکانی یاریزانان و ڕاهێنەران لەگەڵ یانەکاندا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌یه‌وێت به وه‌رگرتنی بڕێك پاره له گرێبه‌ستی راهێنه‌ر و یاریزانان مافیان له به‌رامبه‌ر یانه‌كان بپارێزێت.
ئامانجی فیدراسیۆنه‌كه له‌و پلانه‌ی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە کە لە رابردوودا سەبارەت بە گرێبەستەکان و پاراستنی مافەکان هەبوون، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەیەوێت ژینگەیەکی دادپەروەرانە و پیشەییانە بۆ هەموو لایەنەکان دابین بکات، بەتایبەتی بۆ یاریزانان و راهێنەران کە زۆرجار لە پێگەیەکی لاوازتردان لە مامەڵەکردندا لەگەڵ یانەکاندا.
یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه له به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن له مافی یاریزانه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له 3% بۆ 5% بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پیی كوردستان ده‌بێت، گرێبه‌سته‌كانیش لەمەودوا دەبێت بە ناچاری لەلایەن یەکێتییەوە پەسەند بکرێت، ئەمە جیاوازە لە ساڵی رابردوو کە ئەم بڕیارە هەبوو بەڵام بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە بوو و زۆربەی یاریزانان و ڕاهێنەران گرێبەستەکانیان نەدەبردە یەکێتیه‌كه.
هه‌روه‌ها یه‌كێتیه‌كه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه هۆبه‌ی یاسایی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دروست ده‌كات و له رێگه‌ی ئه‌م هۆبه‌یه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران و یانه‌كان ده‌كات.
ئه‌م بڕه پاره‌ی كه له یه‌كێتیه‌كه له یاریزانان یاخود راهێنه‌ران وه‌رده‌گیرێت وەک سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە یاساییەکان و پاراستنی مافەکان بەکاردێت، له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌رپرس ده‌بێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی راهێنه‌ر و یاریزانان.