
یاریگا –
یانەی گریمسبی تاون بەهۆی بەشداریپێکردنی یاریزانێکی ‘نا شایستە’ لە یارییە بەناوبانگەکەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە جامی کاراباو، سزادرا.
گریمسبی بووە یەکەم یانە لە مێژووی ئینگلتەرا کە لەپلەی چوارەم یارییدەکات، لە یانەیەکی پرێمەرلیگ بباتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان بێت، گریمسبی لە کاتی دیاریکراودا، ناوی کڵارک ئۆدوری تۆمار نەکردبوو.
ئۆدور کاتژمێر 12:01ی نیوەڕۆی رۆژی یارییەکە، ناوی تۆمارکرا، ئەمەش یەک خوولەک لە کاتی دیاریکراو تێپەڕیکردبوو.
کڵارک لە خوولەکی 76ی گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی کرد، هەرچەندە ئەوکاتە گریمسبی دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو، دواتر مان یونایتد ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و پاشان بە لێدانەکانی یەکلاییکەرەوە دۆڕا.
بەهۆی ئەم هەڵەیەوە، گریمسبی تاون 20 هەزار پاوەند سزادرا، بەڵام نیوەی گوژمەکە لە کۆتایی وەرز دەبژێرێت.