ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فولهام هێرشبەرێکی بایرن میونشنی گواستەوە
هەنگاوی یەکەم بەخواستنە

یاریگا –
فولهام گواستنەوەی هێرشبەرێکی بایرن میونشنی راگەیاند.
یانە لەندەنییەکە بەخواستن جۆن کوسی ئاسارێ، هێرشبەری میونشن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەگوازێتەوە.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان فولهام و میونشن، فولهام لە کۆتایی وەرز، گرێبەستی ئاسارێ دەکاتە هەمیشەیی.
ئاسارێ لەدوای واژۆکردنی گرێبەستەکە رایگەیاند؛
بەپەیوەندیکردن بە فولهام زۆر دڵخۆشم. فولهام یانەیەکی گەورەیە و خاوەنی هاندەرێکی زۆرە. زۆر بەپەرۆشم تاوەکو لەگەڵ ئەم یانەیە دەستپێبکەم.
We weren’t done. 🙅♂️
Welcome to Fulham, Jonah Kusi-Asare! 🇸🇪
— Fulham Football Club (@FulhamFC) September 2, 2025
ئاسارێ هەڵگری وڵاتینامەی سوید و گانایە، لە سەرەتای ساڵی 2024 پەیوەندی بە تیمی ژێر 19 ساڵانی بایرنەوە کرد.