
یاریگا –
نەهامەتییەکانی میخایلو مودریک، ئەستێرەی ئوکراینی و چێڵسی بەردەوامن.
مودریک بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش، لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 لە یارییکردن سڕکرا لە یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوودا، بەفەرمی بە پێشێلکردنی یاساکانی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی وزەبەخش تۆمەتبارکرا و تاوەکو ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرایە.
لە کەیسێکی دیکەدا، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی 18 مانگدا 13 جار یاساکانی هاتووچۆی بەریتانیای پێشێلکردووە، بۆ ماوەی شەش مانگ لێخووڕینی ئۆتۆمبێلی لێ قەدەخەکرا.
رۆژنامەی ئیڤینینگ ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، جیا لە قەدەخەی لێخووڕینی ئۆتۆمبێل، مودریک بەبڕی 660 پاوەند سزادرا، هەروەها بڕی 130 پاوەندیش وەکو خەرجییەکانی پڕۆسەکەی لێوەرگیرا.
لە 24ی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025، مودریک لە زۆنی خێرایی 20 میل لە کاتژمێرێکدا، بەخێرایی 36 میل لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلی لێدەخووڕی، ئەوکاتە هەشتەمین سەرپێچی (خاڵ)ی سەر مۆڵەتی لێخووڕینی بوو. دوای ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا، دانی بە سەرپێچییەکەنا.