ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆمۆ و ئەستێرەیەک لەیەکتر جیابوونەوە

بەیاننامەی فەرمییان دەرکردووە

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو، کۆمۆ گرێبەستی دێلێ ئالی هەڵوەشاندەوە.

ئالی لە وەرزی رابردوودا، تەنیا یەک یاریی بۆ کەتیبەکەی سێسک فابرێگاس کرد، دوای 9 خوولەک لە بەشداریکردنی لە یارییەکەدا، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

کۆمۆ لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی؛

کۆمۆ و دێلی ئالی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست رێککەوتن.

دێلی دەیەوێت بەشێوەیەکی بەردەوام یاری بکات و ئێستا ناوی لە پلانەکانی یانەکەدا نییە.

هەردوولا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بە گونجاو دەزانن.

کۆمۆ سوپاسی دێلی دەکات و هیوای باشترینی لە داهاتوودا بۆ دەخوازێت.

ئالی لە سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە کۆمۆ کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت مانگ بەبێ یانە مابووەوە.

یاریزانە ئینگلیزییەکە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئێڤەرتن، بێشیکتاش، تۆتنهام و MK دۆنس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button