
یاریگا –
پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێشتر لەلایەن ریال مەدریدەوە رەتكراوەتەوە.
پێدری لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی لاس پاڵماسەوە بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت.
🎙️Pedri
“Cuando hice la prueba en Valdebebas fue raro; me dijeron que no daba el nivel y me fui para mi casa” pic.twitter.com/DUp4HM1xQW
— Radioestadio Noche (@RadioestadioN) September 1, 2025
پێدری لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرایكرد لە سەرەتای هاتنە نێو دنیای تۆپی پێدا لەلایەن ئەكادیمیای ریال مەدریدەوە پشكنینی بۆ كراوە و تاقیكراوەتەوە.
هەروەها ئاشكرایكرد، لە دوای پشكنینەكان رەتیانكردووەتەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن و پێیان گوتووە كە لە ئاستی ئەوەدا نییە ببێتە یاریزان لە ئەكادیمیای ریال مەدرید.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، دواتر بارودۆخەكەی قبوڵكردووە و پەیوەندی بە لاس پاڵماسەوە كردووە پاشانیش بارسێلۆنا گواستوویەتیەوە.
پێدری 205 یاریی بە درێسی بارسێلۆناوە كردووە و توانیویەتی 27 گۆڵ بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.