ئێستا؛ نۆتینگهام فۆڕێست لە یەک کاتدا دوو یاریزان دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی نۆتینگهام فۆڕێست دەستهەڵناگرێ لە چالاکییەکانی گواستنەوە و لە کۆتا کاتژمێری مێرکاتۆی هاوینەکەشدا سەرقاڵی گرێبەستی نوێیە.
ئەمشەو نۆتینگهام بەشێک لە هەنگاوە سەرەکییەکانی گواستنەوەی خاڤی گالانی لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە تەواوکرد، بەڵام بە هۆکاری ئامادەنەبوونی بەڵگەنامەکان لە کاتی پێویستدا، پڕۆسەکە شکستی هێنا.
تەواو؛ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ بۆ پرێمەرلیگ شکستیهێنا
نۆتینگهام فۆڕێست هەرزوو پلانی جێگرەوەی چالاک کرد و ئاڕاستەکەی لە پایتەختی ئیسپانیاوە گۆڕی بەرەو پایتەختی ئینگلتەرا و لە ریزەکانی ئارسیناڵی لەندەنی رێککەوتنێکی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، فۆڕێست لەگەڵ تۆپچیەکان رێککەوتنی کردووە و ئۆلیکساندر زینچینکۆی ئۆکراینی دەگوازێتەوە.
دوای گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری بۆ ریزەکانی گەنەرز، زینچینکۆ شوێنێکی سەرەکیی لە پلانەکانی میکێل ئارتێتا نەماوەتەوە و دەرچوونی لە یانەکە چاوەڕواننەکراوبوو.
🚨🌳 Nottingham Forest sign Oleksandr Zinchenko from Arsenal after Javi Galán deal off, agreement in place. pic.twitter.com/mM42me5kJg
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، نۆتینگهام لەگەڵ یانەی ستراسبۆرگی فەڕەنسیی رێککەوتنی کردووە بۆ گواستنەوەی دیلانێ باکوا.
باکوای تەمەن 23 ساڵی فەڕەنسی لە باڵی راست یاریی دەکات، وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە وتێچووی گواستنەوەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە. کە ئەوەش دەیکاتە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی ستراسبۆرگ.
🚨🌳 Nottingham Forest agree deal to sign Dilane Bakwa from RC Strasbourg, agreement sealed.
Deal worth €35m fee, record for Strasbourg. pic.twitter.com/uuIQE2RGRR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
نۆتینگهام هەر لەم هاوینە چەندین یاریزانی دیکەی بردە ریزەکانی. کە دیارترینیان نیکۆلۆ ساڤۆنا، عومەری هوچیسن، دان ئێندۆیی، ئارناد کالیموێندۆ و دۆگلاس لویز.