بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئێستا؛ رۆشتنی یاریزانێکی بارسێلۆنا راگەیەندرا

یاریگا –
رۆشتنی یاریزانێکی بارسێلۆنا راگەیەندرا و بەشێک لە وردەکارییەکانیشی ئاشکراکرا.
بەگویرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، هێکتۆر فۆرت رازی بووە بارسا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئێڵچی بکات.
هانزی فلیک بۆ یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ کە 1-1 یەکسانبوون، ئەو بەرگریکارەی بانگهێشت نەکردبوو.
وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، گواستنەوەی یاریزانە 19 ساڵییەکە بۆ ئێڵچی بەشێوەی خواستنە بەڵام بژاردەی کڕینەوەی لەگەڵدا نییە. بەوەش دەرفەت لەبەردەم یاریزانە ئیسپانییەکەدا دەمێنێت تواناکانی خۆی لەو یانەیە بسەلمێنێت و لە ئاییندەدا متمانەی فلیک بەدەستبهێنێتەوە.
🚨🟢⚪️ Hector Fort has agreed to loan move from Barcelona to Elche, no buy option included. pic.twitter.com/0FgzVjsOPd
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025