بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ بۆ پرێمەرلیگ شکستیهێنا

یاریگا –
یەکێکی دیکە لە گواستنەوەکانی کۆتا کاتژمێری مێرکاتۆی هاوینە شکستیهێنا کە چوونی خاڤی گالانی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدریدبوو بۆ نۆتینگهام فۆڕێت.
دوای ئەوەی فاربریزۆ رۆمانۆ و هاوکات ماڵپەڕی نیوۆرک تایمزیش بڵاویانکردەوە کە یانە ئینگلیزی و ئیسپانییەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە، بەڵام لەپڕ هەمووشت گۆڕا و گواستنەوەکە سەرینەگرت.
ئێستا؛ نۆتێنگهام فۆڕێست یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگوازێتەوە
وەک رۆمانۆ نووسیوەتی، شکستهێنانی گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە بۆ نۆتینگهام بەهۆی ئامادەنەبوونی بەڵگەنامەکان بووە لە وادەی خۆیدا.
🚨⚠️ Javi Galán and Nottingham Forest, deal collapsing as not ready in time for the documents.
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025