فەرمی؛ ریال بێتیس گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
ئانتۆنی، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یونایتد بەفەرمی پەیوەندی بە ریال بێتیسەوە كرد.
ئانتۆنی لە هاوینی 2022 بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لەگەڵ شەیتانە سوورەکان ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش نەکردووە و لە 96 یاریی تەنیا 12 گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.
هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریال بێتیس کرد، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە ئاستی بەرزبووەوە و لە 26 یاریی 9 گۆڵی کرد و 5 گۆڵی دروستکرد، بۆیەکەمجار یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بەڵام نازناوەکەیان بەدەستنەهێنا و 4-1 بەچێڵسی دۆڕان.
Triana has never been the same. pic.twitter.com/QJHJ5mRluc
— Real Betis Balompié (@RealBetis_en) September 1, 2025
هەژماری فەرمی ریال بێتیس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئانتۆنی راگەیاند.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئانتۆنی بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکە بەشێوەی پاداشت پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات. مانچێستەر یونایتد مافی لە %50ـی فرۆشرانەوەی یاریزانەکەی دەبێت.