ناپۆلی ئەستێرەیەکی گەورەی گواستەوە
بەرگری لە نازناوی سێریا ئەی دەکات

یاریگا –
یانەی ناپۆلی بە فەرمی گواستنەوەی راسموس هۆیلوندی راگەیاند.
دوای گفتوگۆییەکی چەند هەفتەیی، ناپۆلی و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی هۆیلوند رێککەوتن.
Rasmus is proud to be one of us! ✨
Leggi la news 👉 https://t.co/QV8zPtQDOA
💙 #ProudToBeNapoli | #ForzaNapoliSempre | #WelcomeRasmus pic.twitter.com/3ezEFJmkwI
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) September 1, 2025
هۆیلوند بۆ ماوەی یەک وەرز بەبڕی بەخواستن بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ یاریی بۆ ناپۆلی دەکات، دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەش، ناپۆلی ناچارکراوە بەبڕی 44 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بەهەمیشەیی بگوازێتەوە.
هۆیلوند لە هاوینی 2023 بەبڕی 73.90 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتاڵانتای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد. بەڵام نەیتوانی لە پرێمەرلیگ خۆی بسەلمێنێت و ئاستێکی ناجێگیری پێشکەشکرد.
هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە 21 یاریی تەنیا 2 گۆڵی کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانیش لە 33 یاریی 7 گۆڵ و یەک ئەسیستی کردووە.
روبن ئامۆریمی پۆرتوگالی و راهێنەری نوێی یانەکەش لە ئاستی یاریزانەکە ناڕازیبوو و وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێ نەبەست.