ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول دوا بڕیاری لەسەر ئەستێرەیەکی خۆیدا

سڵۆت خاوەن بڕیارە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی جۆ گۆمێزدا.

سەرەڕای ئەوەی لیڤەرپوول و کریستال پاڵاس لەسەر گواستنەوەی ماڕک گێی رێککەوتن، بەڵام لیڤەرپوول ئامادەنییە دەستبەرداری جۆ گۆمێز ببێت و دووەم ئۆفەری فەرمی میلانی رەتکردەوە.

دوو رۆژ پێش ئێستا، میلان گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گۆمێز کردبوو، بەڵام گفتوگۆکان سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە هەموو شتێک وەستا.

شەوی رابردوو، هەردوو کۆمپانیای خاوەن یانەکە، گفتوگۆی چڕییان لەبارەی گۆمێز کردووە و بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، گۆمێز گەشتی میلان بکات، بەڵام پێدەچێت سڵۆت رووناکی سەوزی لە گێی وەرنەگرتبێت، بۆیە گواستنەوەکە دواکەوتووە یان لەوانەیە هەر نەکرێت.

سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، سڵۆت دەیەوێت گۆمێز و گێی لە پێکهاتەکەیدا بن، چونکە دەزانێت وەرزێکی قورس و درێژ چاوەڕێی دەکات.

برایتن یەکێکی دیکەبوو لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی گۆمێزی بەخواستندا، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر چۆنیەتی پێدانی مووچە و وردەکارییەکانی دیکە، لیڤەرپوول رێگەی بە چوونە دەرەوەی گۆمێز نەدا.

چی روویداوە ئەم هاوینە؟

لە سەرەتای ئەم هاوینە، لیڤەرپوول دەستبەرداری جاڕێل کوانسا بۆ بایەر لیڤەرکوزن بوو، بەڵام دواتر گرێبەستی لەگەڵ جیۆڤانی لیۆنی، یاریزانی ئیتاڵی واژۆکرد و ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی کریستال پاڵاسە بۆ گواستنەوەی گێی.

گۆمێز بژاردەی سێیەمی سڵۆت لە دوای هەریەکە لە ئیبراهیما کۆناتێ و ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەڵام بە گواستنەوەی گێی، دەبێتە بژاردەی چوارەم و بەشدارییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو سنووردار دەبێت.

گۆمێز لە تەمەنی 17 ساڵی بەبڕی 4.9 ملیۆن یۆرۆ لە چارڵتنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لەوساتەوە 242 یارییکردووە و هیچ گۆڵێکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button