ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ شتوتگارت شوێنگرەوەی ڤۆڵتمادەی گواستەوە

هەموو شتێک تەواو بوو

Yariga App

یاریگا –

بیلال خەنووس، ئەستێرەی لێستەر سیتی بە فەرمی بووە یاریزانی شتوتگارت و دەبێتە هاوتیمی دێنیز ئونداڤ.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لێستەر سیتی بە دەستبەرداربوون لە بیلال خەنووس رایزبوو و هەر ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لە شتوتگارت کرد.

یاریزانەکە بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانی شتوتگارت و یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی داهاتوودا بە ناچاری بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند دەیگوازێتەوە.

کریستال پاڵاس هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی خەنووسدا، بەڵام هێرشبەرەکە لە کۆتاییدا شتوتگارتی هەڵبژارد و دەبێتە شوێنگرەوەی نیک ڤۆڵتمادە، کە دوو رۆژ پێش ئێستا پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد.

هەرچەندە لێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی خەنووس رازینەبوو، بەڵام یاریزانەکە بەفەرمی داوای چوونە دەرەوەی کرد و بەشداری هیچ یارییەکی وەرزی نوێشی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button