ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گرێبەستێكی گەورەی دیكە واژۆ دەكات

لیڤەرپوول لە گواستنەوەی یاریزانان ناوەستێت...

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە و ئەمجارە مارک گێی بەرگریكاری ئینگلیزی كریستاڵ پاڵاس دەگوازێتەوە.

گێی لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە بەهای 23.4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 45 ملیۆن یۆرۆیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول و كریستاڵ پاڵاس لەسەر وردەكارییەكانی گواستنەوەی مارک گێی بەتەوای رێككەوتن.

گێی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەل لیڤەرپوول واژۆ دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button