ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی گواستنەوەی یاریزانێكی دیكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا – 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستنەوەی فاكوندۆ بۆونانۆتێ ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی برایتنی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

بۆونانۆتێ لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی رۆزاریۆ سێنترالەوە بە بهای 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برایتنەوە كرد.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی فاكوندۆ بۆونانۆتی بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک راگەیاند.

ناوەڕاستكارە 20 ساڵانەكە لەگەڵ برایتن 50 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button