ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول گواستنەوەی ئەستێرە گەورەكەی راگەیاند

چیرۆكە دوور و درێژەكەی مێركاتۆی هاوینە كۆتاییهات...

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک، ئەستێرەی سویدی و هێرشبەری پێشووی نیوكاسڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند. 

ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاكی راگەیاند.

ئیزاک بە بەهای 130 ملیۆن پاوەند و بە گرێبەستێكی درێژخایەن پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد، هەروەها گواستنەوەی ئیزاک دەبێتە گرانبەهاترین گواستنەوەكانی مێژووی پرێمەرلیگ.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button