ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاستۆن ڤێلا گواستنەوەی یاریزانێکی ناوداری راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر لیندێلۆف، بەگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کرد.

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئاستۆن ڤێلا گواستنەوەی ڤیکتۆر لیندێلۆف، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتدی بۆ ماوەی دوو وەرز راگەیاند و بەرگریکارە سویدییەکە بەخۆڕایی پەیوەندی بە تیپەکەی ئۆنای ئێمری کردووە.

لیندێلۆف لە هاوینی 2017 لە بێندیکای پۆرتوگالییەوە بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد و لەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی هات. بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 8 ملیۆن یۆرۆیە.

ڤیکتۆر لیندێلۆف بەدرێسی مانچێستەر یونایتد بەشداریی 284 یاریی کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button