ئه‌ڵمانیاسعوودیە

لیڤەرکوزن شوێنگرەوەی تێن هاخی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرە ئەڵمانییەکەی یانەی ئەهلی سعودیە وەکوو شوێنگرەوەی تێن هاخ هەڵبژێردرا.

ماتیاس یاسلێ، راهێنەری ئەڵمانی، دوای ئەوەی لە رێدبول سالزبۆرگ سەرکەوتوو بوو و ئەنجامی باشی بەدەستهێنا بووە جێگەی سەرنجی زۆریک لە یانەکان تا دواجار لە هاوینی 2023ەوە سەرکردایەتی ئەهلی سعودی گرتە ئەستۆ.

ئەم راهێنەرە تەمەن 37 ساڵە گرێبەستی سێ ساڵەی لەگەڵ یانە سعودیەکە تا ساڵی 2026 هەیە و توانیویەتی لەم ماوە کەمەدا جێگەی تایبەت لەنێو هاندەران و ئیدارەی یانەکە بەدەستبهێنێت. لەم ماوەیەدا یاسلێ توانی یانەی ئەهلی بکاتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، نازناوێکی گەورەیە کە جارێکی دیکە توانا تەکنیکیەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشان دا و متمانەی زیاتری لەناو ئیدارە بەدەستهێنا.


ئەم سەرکەوتنانە وایکرد ناوی لە میدیاکانی ئەوروپادا دەربکەوێتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی سکای سپۆڕتی ئەڵمانی، بایەر لیڤەرکوزن دوای دوورخستنەوەی تێن هاخ سەرنجی لەسەر یاسلێیە و وەکوو شوێنگرەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە سەیری دەکات.

پەیوەندی کردنی یاسلێ بە لیڤەرکوزنەوە، لانیکەم بۆ ئێستا، تەنیا دەنگۆیە. بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوونی بە ئەهلی و ئەو پڕۆژەیەی کە لە سعودیە پەرەی پێدەدات، پێناچێت لە یانە سعودییەکە جێا ببێتەوە و بەڕێوبەرانی ئەهلیش متمانەی تەواویان بە راهێنەرەکەیان هەیە و دانوستانەکانیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ باشتربوونی بارودۆخی دارایی یانەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button