ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ فێرمین لۆپێز لەکۆتا رۆژی مێرکاتۆ بڕیارە گەورەکەیدا

Yariga App

یاریگا –

فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی لەگەڵ بارسێلۆنا دەدات.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، فێرمین لۆپێز، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە یانە کاتالوونیەکە بمێنێتەوە و لەم هاوینە یانەکەی جێناهێڵێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فێرمین ئۆفەرەکەی چێڵسی لەندەنی رەتکردووەتەوە، بارسێلۆنای لە بڕیاری مانەوەی ئاگادارکردووەتەوە.

هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە داوای لە یانەکەی کردووە رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە بکەن و هەموو هەوڵێکی بۆ هێشتنەوەی داوە

لەم هاوینە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکە لەسەرهێڵ بوون، بەڵام فێرمین لەکۆتاییدا بڕیاری مانەوەی لە بارسێلۆنا دا.

تەنیا 48 کاتژمێر مۆڵەت بە فێرمین لۆپێز دەدرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button