ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

تەواو؛ تۆتنهام ئەستێرەیەکی فەڕەنسا دەگوازێتەوە

خەریکی پشکنینی پزیشکییە

Yariga App

یاریگا –

تۆنتهام و پاریس سانجێرمان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک بەتەواوی رێککەوتن.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان رازیبووە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن دەستبەرداری رانداڵ کۆلۆ موانی ببێت.

ئێستا یاریزانەکە لە لەندەنە و پشکنینی پزیشکی بۆ تۆتنهام دەکات، ئەمەش دوای رێککەوتنی هەردوولا لەسەر مەرجەکانی کەسی.

گرێبەستی خواستنی کۆلۆ موانی بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی تێدا جێگیرنەکراوە، واتە لە کۆتایی وەرز یاریزانەکە دەگەڕێتەوە پاریس و لە ئەگەری ئەوەی تۆتنهام نیازی گواستنەوەی هەمیشەیی هەبێت، ئەوا دەبێ سەر لە نوێ گفتوگۆ لەگەڵ پاریس بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسی یەکێکبوو لە دیارترین ئەو ناوانەی زۆرترین داواکارییان لە مێرکاتۆی هاوینە لەسەربوو.

موانی نیوەی وەرزی رابردووی بە خواستن لەگەڵ یوڤێنتوس بەڕێکرد و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەش بە خواستن یاریی بۆ تۆتنهام دەکات.

یوڤێنتوس زۆر هەوڵی دووبارە گواستنەوەی موانێیدا، بەڵام هەوڵەکانیان شکستیهێنا، دوای ئەوەی تۆتنهام هاتە سەرهێڵ.

سپێرز و مانچێستەر یونایتد لە سەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینەوە هەوڵی گواستنەوەی موانێیاندا، بەڵام مان یونایتد هەریەکە لە ماتیوس کونیا، بڕاین ئێمبوێمۆ و بێنیامین شێشکۆی گواستەوە و هیچ شوێنێک بۆ موانی نەما.

کۆلۆ موانی لە وەرزی رابردوودا 22 یاریی لەگەڵ یوڤێنتوس کرد و 10 گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبوو. ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆکردووە.

موانی کاروانی وەرزشی لەگەڵ نانت دەستپێکردووە و لە هاوینی ساڵی 2022 بەخۆڕایی پەیوەندی بە ئێنتراخت فڕانکفورت کرد. لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە 26 گۆڵ و 17 ئەسیستی لە کۆی 50 یاریدا کرد.

یاریزانە نوێیەکەی تۆتنهام 31 یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button