دوایین پەرەسەندن؛ ماڕک گێی پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات؟
سەرچاوەیەکی باڵای کریستال پاڵاس هەموو شتێک بۆ سکای سپۆرتس ئاشکرا دەکات

یاریگا –
تاوەکو ئێستا چارەنووسی ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس بەتەواوی یەکلایینەبووەتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای یانەکەی باشووری لەندەن بە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی راگەیاندووە، گواستنەوەی گێی بۆ لیڤەرپوول و مانەوەی لە پاڵاس 50/50یە.
گێی دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، بەڵام پاڵاس خەریکی گفتوگۆی چڕن لەگەڵ جێگرەوەکانی گێی، تاوەکو رووناکی سەوزی بۆ هەڵبکەن و درێسە سوورەکە بپۆشێت.
پاڵاس خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ جەیدی کانڤۆت، بەرگریکاری تۆلوز و ئیگۆر خولیۆ، بەرگریکاری برایتن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
سەرچاوەکە دووپاتیکردووەتەوە، گواستنەوەی هەردوو ئامانجەکەش بە مانای دەستبەرداربوون لە تواناکانی گێی نییە.
پاڵاس دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک گێی لە یانەکەی بهێڵێتەوە، بەڵام یاریزانەکە تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە و لە ئەگەری هێشتنەوەی، کاپتنی یانەکە بەخۆڕایی لە سەرەتای ساڵی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە دەکات.