ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی گۆڵپارێزێکی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لەکۆتاییدا مانچێستەر یونایتد ئامانجێکی سەرەکی مێرکاتۆی هاوینەی گواستەوە ریزەکانی.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ رۆیاڵ ئەنتڤیرپ گەیشتوویە رێککەوتنی کۆتایی و سێنێ لامێنس، گۆڵپارێزی یانەکە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و تێچووی گرێبەستەکە 21 ملیۆن یۆرۆیە.

مانچێستەر بڕیاریدابوو تاوەکو دەستبەرداری ئۆنانا نەبێت، گۆڵپارێزی نوێ نەگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان پەلەیان لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ کرد.

شيیتانە سوورەکان لەگەڵ ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینیش لەگفتوگۆدا بوون، بەڵام بڕیاریاندا گرێبەست لەگەڵ لامێنس واژۆ بکەن و ئێمی ناگوازنەوە ریزەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێستا ئێمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ گاڵاتاسەڕی تورکی لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button