
یاریگا –
هێرشبه‌ری عێراقی عه‌لی حه‌مادی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لوتن تاون واژۆ ده‌كات.
یانەی لوتن تاون له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی ئیپسویچ گه‌یشتووته رێكه‌وتن كه وه‌رزی رابردوو به شێوه‌ی خواستن بۆ ستۆك سیتی یاریی كرد.
ئەم یاریزانە تەمەن 23ساڵە هاوکاری ئیپسویچ بوو بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ پرێمه‌رلیگ دوای لە یانەی ئەی ئێف سی ویمبڵدۆنەوە پەیوەندی به یانه‌كه كرد.
رێکەوتنی نێوان ئیپسویچ له‌گه‌ڵ لوتن به‌م شێوه‌یه به بڕی بەهای سێ ملیۆن پاوەند یاریزانه‌كه به خواستن په‌یوه‌ندی به لوتن ده‌كات، هێرشبەرەكه بۆ پشکنینی پزیشکی دەچێتە شاری لوتۆن.
ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزشیپ یاریی بۆ یانه‌ی ستۆك سیتی كرد، نه‌یتوانی یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی بدات بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی ئینگلیزی .