چارەنووسی نیکۆڵاس جاکسن لەنێوان چێڵسی و باین میونشن بەکوێ دەگات؟

یاریگا –
بایرن میونشن جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ناو گفتوگۆکانی گواستنەوەی نیکۆڵاس جاکسن.
هەرچەندە نیکۆڵاس جاکسن گەشتی ئەڵمانیای کردووە بەڵام چێڵسی بەهۆی پێکانی لیام دێلاپ بڕیاریداوە پرۆسەی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ بایرن میونشن هەڵبوەشێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، هێشتا جاکسن و بریکاری کارەکانی لە میونشنن، باڤارییەکان دووبارە گفتوگۆی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەکەن و هیوایان بە گواستنەوەی یاریزانەکە ماوە.
جاکسن دڵی لە میونشنە و کامپەەکەی ئاگادارکردووەتەوە هەموو هەوڵێک بۆ روودانی گرێبەستەکە بدەن.
هەفتەی رابردوو چێڵسی و بایرن میونشن لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی جاکسن رێککەوتبوون.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە جاکسن بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بۆ میونشن دەکات، هەروەها میونشن بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
بەڵام چێڵسی بەهۆی پێکانە لەناکاوەکەی دێلاپ، بڕیاریداوە گواستنەوەی جاکسن بۆ یانە ئەڵمانییەکە هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها یانەکە بڕیاریدا مارک گیو، هێرشبەری ئیسپانی لە سەندرلاندەوە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.