ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ تێن هاخ لە راهێنەرایەتی لیڤەرکوزن دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزن دوورخرایەوە.

دوێنێ تۆڕی وەرزشی یاریگا لە رووماڵی هەواڵەکانی رۆژانەدا، پشتبەست بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دەنگوباسی ئەگەری دوورخستنەوەی تێن هاخی بڵاوکردەوە.

چاوەڕواننەکراو؛ تێن هاخ دووردەخرێتەوە

یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخراوەتەوە

راهێنەرە هۆڵەندیەکە کە ئەم هاوینە ئەرکەکەی بە فەرمی لەگەڵ یانەکەی دەستپێکرد وەک شوێنگرەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، لە یەکەمین دوو تاقیکردنەوەی خۆیدا لە بۆندسلیگا یەکسانبوون و شکستێکی هەیە.

وەک دوێنێ فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانی بڵاویکردەوە، خودی تێن هاخ مکوڕ بووە لە مانەوە و داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بونیاتنانەوە پێویستەی کە تیمەکە بەخۆوەی بینوە دوای رۆشتنی چەند یاریزانێکی کاریگەر؛ وەک فلۆریان ڤێترز، جێرێمی فریمپۆنگ، جۆناسان تا، ئەمین عەدلی و گرانیت شاکا و ئەوانیتر. بەڵام دواجار دەرفەتی زیاتری پێنەدرا و دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button