ئیسپانیاگرنگترین

فه‌رمی؛ ئەلێکس خیمینێز په‌یوه‌ندی به‌ بۆرنمۆس كرد

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکس خیمینێز به‌رگریكاری یانه‌ی میلان به‌ فه‌رمی بووه‌ یاریزانی یانه‌ی بۆرنمۆسی ئینگلیزی.

یانه‌ی بۆرنمۆسی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی خێمێنێزی رایگه‌یاند.

یاریزانە ئیسپانییەکە بە خواستن بە بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ و بژاردەی کڕین رووی لە ئینگلتەرا کردووە.

ئەم بژاردەی کڕینە کارا دەبێت ئەگەر خیمینێز لانیکەم لە 18 یاری پرێمەرلیگدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری بکات. بەپێی چەند سەرچاوەیەک، نرخی کڕینەکەی بە 18.5 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.


خیمینێز لە هاوینی ساڵی 2023 بەخواستن پەیوەندی بە میلان کرد و دواتر گرێبەستێکی هەمیشەیی تاوەکو هاوینی ساڵی 2028ی لەگەڵدا واژۆکرا.

بەرگریکارێکی میلان پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

 

خیمینێز بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و حەفت یاریی فەرمی لەگەڵ تیمی ریال مەدرید کاستییا کردووە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە وەرزی رابردوودا بەشداری 20 یاریی سێریا ئەی کرد و تەنیا یەک ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button