ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەدات

دووەم ئۆفەری فەرمییە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆ گۆمێز پێشکەشی لیڤەرپوول کرد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە ئۆفەرەکەی میلان فەرمییە، بەڵام پێناچێت بەهۆی کەمی کات و رازیکردنی بەرگریکارەکە، گواستنەوەکە رووبدات.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول تەنیا بە مەرجی گواستنەوەی ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس، رێگە بە چوونە دەرەوەی گۆمێز دەدات.

سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، سڵۆت دەیەوێت گۆمێز و گێی لە پێکهاتەکەیدا بن، چونکە دەزانێت وەرزێکی قورس و درێژ چاوەڕێی دەکات.

رێد بێرد کاپیتاڵ، گروپی کۆمپانیای خاوەنی میلان، خاوەن پشکن لە گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەی سپۆرتس، کە خاوەنی لیڤەرپوولن.

دوو رۆژ پێش ئێستا، میلان گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی گۆمێز کردبوو، بەڵام گفتوگۆکان سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە هەموو شتێک وەستا.

شەوی رابردوو، هەردوو کۆمپانیای خاوەن یانەکە، گفتوگۆی چڕییان لەبارەی گۆمێز کردووە و بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە، گۆمێز گەشتی میلان بکات، بەڵام پێدەچێت سڵۆت رووناکی سەوزی لە گێی وەرنەگرتبێت، بۆیە گواستنەوەکە دواکەوتووە یان لەوانەیە هەر نەکرێت.


لە سەرەتای ئەم هاوینە، لیڤەرپوول دەستبەرداری جاڕێل کوانسا بۆ بایەر لیڤەرکوزن بوو، بەڵام دواتر گرێبەستی لەگەڵ جیۆڤانی لیۆنی، یاریزانی ئیتاڵی واژۆکرد و ئێستاش چاوەڕێی وەڵامی کریستال پاڵاسە بۆ گواستنەوەی گێی.

گۆمێز بژاردەی سێیەمی سڵۆت لە دوای هەریەکە لە ئیبراهیما کۆناتێ و ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەڵام بە گواستنەوەی گێی، دەبێتە بژاردەی چوارەم و بەشدارییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو سنووردار دەبێت.

گۆمێز لە تەمەنی 17 ساڵی بەبڕی 4.9 ملیۆن یۆرۆ لە چارڵتنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لەوساتەوە 242 یارییکردووە و هیچ گۆڵێکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button