تەواو؛ نیوکاسڵ گرێبەستێکی دیکەی گەورەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستی شوێنگرەوەی ئالێکساندەر ئیزاکی یەکلاییکردەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا لەگەڵ برێنتفۆرد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ویسا دەبێتە شوێنگرەوەی ئالێکساندەر ئیزاک، کە گواستنەوەی هێرشبەرە سویدییەکە بۆ لیڤەرپوول یەکلاییبووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، نیوکاسڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی ویسا بڕی 55 ملیۆن پاوەند بە برێنتفۆرد دەدات و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە دەکرێت.
🚨⚪️⚫️ BREAKING: Yoane Wissa to Newcastle, here we go! Deal verbally agreed right now between the clubs.
Fee worth £55m package.
Brentford accept formal proposal from #NUFC and Wissa on his way for medical later today.
After Isak gone, Wissa and Woltemade join for Eddie Howe. pic.twitter.com/Za5ZGgqKTJ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
یاریزانی نێودەوڵەتی فەڕەنسی لە هاوینی ساڵی 2021 بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لە لۆریانەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد. لەو ساتەوە 49 گۆڵ و 13 ئەسیستی لە 149 یاریدا کردووە.
دوایین پەرەسەندن؛ ویسا لە برێنتفۆرد دەمێنێتەوە یاخود دەچێتە نیوکاسڵ؟