ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەرگریکارێکی میلان پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات
خەریکی پشکنینی پزیشکییە

یاریگا –
ئەلێکس خیمینێز لە جێهێشتنی ئەیسی میلان تەواو نزیکبووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، خیمینێز، ئەمڕۆ دووشەممە، پشکنینی پزیشکی دەکات و دەبێتە یاریزانی نوێی بۆرنمس.
پێشبینیدەکرێت تاوەکو چەند کاتژمێرێکی دیکە، بۆرنمس بە فەرمی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی میلان رابگەیەنێت.
خیمینێز بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و حەفت یاریی فەرمی لەگەڵ تیمی ریال مەدرید کاستییا کردووە.
لە هاوینی ساڵی 2023 بەخواستن پەیوەندی بە میلان کرد و دواتر گرێبەستێکی هەمیشەیی تاوەکو هاوینی ساڵی 2028ی لەگەڵدا واژۆکرا.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە وەرزی رابردوودا بەشداری 20 یاریی سێریا ئەی کرد و تەنیا یەک ئەسیستی هەبوو.