بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

خۆرخێ خێسوس بە بڕیارێکی ئیدارەی نەسڕ شۆک دەبێت

Yariga App

یاریگا –

خۆرخێ خێسوس، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی نەسری سعودی لە سەرەتای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە رووبەڕووی شۆکێکی گەورە دەبێتەوە.

خێسوس، کە لە هاوینی ئەمساڵدا دوای دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی پۆستی راهێنەرایەتی نەسری گرتە ئەستۆ، پلانی وابوو پێکهاتەی تیپەکەی بە چەند یاریزانێکی نوێ بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی رکابەرایەتی سەرجەم نازناوەکانی ناوخۆ و ئاسیا بکات، بەڵام ئیدارەی یانەکە بە راشکاوی پێیان راگەیاندووە کە بەهۆی دۆخی دارایی ئێستای یانەکەوە ناتوانرێت یاریزانی نوێ بگوازنەوە؛ ئەمەش وەک شۆکێکی گەورە بوو بۆ خێسوس، کە چاوەڕوانی پشتگیری زیاتری دەکرد بۆ بەهێزکردنی تیپەکە و کێبڕکێ لەسەر هەموو نازناوەکان.

بەگوێرەی بانگەشەی رۆژنامەی ئەلیومی سعودی، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پێشتر لیستی ئەو یاریزانانەی پێشکەش بە ئیدارە کردبوو کە پێویستن بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییە تەکنیکییەکان، بەڵام وەڵامی یانەکە نەرێنی بوو. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە هیوای ئەوە بوو کە بە زیادکردنی چەند یاریزانێکی سەرەکی تیپەکەی بۆ سەرجەم پاڵەونەتییەکان ئامادە بکات.

سەرەڕای پابەندبوونی ئیدارەی نەسر بە سیاسەتە داراییەکان و نەچوونە ناو بازاڕەوە، بەڵام خێسوس هێشتا هیوای ئەوە دەخوازێت کە گۆڕانکارییەکان بەر لە کۆتایی گواستنەوەی هاوینە رووبدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێدەچێت یانەکە روو لە گرێبەستە ناوخۆییەکان بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە راهێنەرە نوییەکەیان دەیەوێت.

شایەنی باسە، یانەی نەسڕ لە هاوینی 2025دا گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی ناودار واژۆ کرد، ئەوانیش نادر شەراری، عەبدولمەلک جابر، ئینیگۆ مارتینێز، جواو فیلیکس و کینگسلی کۆمان. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە، پێدەچێت خێسوس ناچار بێت وەرزەکە بەم پێکهاتەیە دەستپێبکات و چاوەڕێی میرکاتۆی زستانە بێت بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button