ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ ئالێکسیس سانچێز دەگەڕێتەوە لالیگا

یاریگا –
ئالێکسیس سانچێز لەگەڵ یانەیەکی گەورە رێککەوتووە و دەگەڕێتەوە لالیگا.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالێکسیس سانچێز لەگەڵ یانەی سێڤییا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات.
Alexis Sánchez al Sevilla está cerrado.
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) September 1, 2025
هێرشبەرە چیلییەکە هاوینی رابردوو بێبەرامبەر لە ئینتەر میلانەوە گەڕایەوەئودینێزی، وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 14 یاریی کرد بەڵام بەشداریی هیچ گۆڵێکی نەکرد.
سانچێز پێشتر لە لالیگا یاریی بۆ بارسێلۆنا کردووە، هەروەها درێسی یانە گەورەکانی وەک ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد مارسیلیا و ریڤەر پلەیتی پۆشیووە.
لە کاروانی وەرزشیدا بەدرێسی سەرجەم یانەکان 741 یاریی کردووە، 210 گۆڵی کردووە و 148 گۆڵی دروستکردووە.