ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێرنلی ناوەڕاستکارێکی پۆرتوگالی دەگوازێتەوە

تەنیا واژۆکردنی گرێبەستی فەرمی ماوە

Yariga App

یاریگا –

بێرنلی خەریکە لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا ناوەڕاستکارێک دەگوازێتەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ لویس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بێنفیکا ئەمڕۆ دووشەممە لە مانچێستەر، پشکنینی پزیشکی دەکات و دواتر بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە بێرنلی دەکات.

شەوی دوێنێ یەکشەممە، بێنفیکا و بێرنلی لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەی لویس رێککەوتن و ئەمڕۆ درێسی یانەکە بەرزدەکاتەوە.

فلۆرێنتینۆ بەرهەمی ئەکادیمیای بێنفیکایە و پێشتر بەخواستن یاریی بۆ یانەکانی مۆناکۆ و خێتافی کردووە.

ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لە 183 یاریدا لەگەڵ بێنفیکا، چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button