
یاریگا –
له یاری نێوان بارسێڵۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ که به یه‌کسانبوون به گۆڵێک بۆ هه‌ردوولا کۆتایی هات ناوبژیوانی یارییه‌كه دانبه‌وه‌داده‌نێت له یارییه‌كه هه‌ڵه‌ی كردووه.
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئیسپانیا، له یاریی نێوان بارسێڵۆنا و رایۆ ڤاییکانۆ ، مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر چه‌ند بریارێكی ناوبژیوان دروست بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و لێدانه سزایه‌ی كه بۆ بارسێڵۆنا هه‌ژماركرا، به‌هۆیه‌وه تیپه كاتالۆنیه‌كه له رێگه‌ی لامين يامالـه‌وه گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد.
🗣️ ISI PALAZÓN se REAFIRMA con @10JoseAlvarez:
🙄 “Me ha dicho que se ha equivocado…
…pero siempre se decanta para el mismo sitio”. 🤦♂️ pic.twitter.com/xCjqThGu2O
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) August 31, 2025
له نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆژیای ڤار، که له کاتی یارییه‌که‌دا له کار که‌وتبوو، ناوبژیوان له‌كاتی به‌ریه‌كه‌وتنی لامین یامال لێدانێكی سزای گوماناوی بۆ بارسێلۆنا هه‌ژماركرد و به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ڤار نه‌یتوانی دیمه‌نه‌كه ببینێته‌وه.
له نێوان دوو گێمی یارییه‌که‌دا، یاریزان ئیزی بالازۆن ده‌رکه‌وت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ده‌كرد و ڕاگه‌یاند، که قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبژیوان کردووه و ناوبژیوان دانی به هه‌ڵه‌که‌یدا ناوه، ده‌بێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین.
ئه‌م دیمه‌نه به دڵنیاییه‌وه مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر دروست ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی که کامێراکانی ته‌له‌فزیۆن وێنه‌یان گرتبوو له کاتێکدا گفتوگۆی له‌سه‌ر دانپێدانانی ناوبژیوان ماتیۆ بۆسکێتس ده‌کرد.
👀 Isi Palazón aseguró que Busquets Ferrer admitió su equivocación en el penalti pitado a Chavarría sobre Lamine. Las cámaras de DAZN captaron el momento pic.twitter.com/si6UadpCbz
— Diario AS (@diarioas) August 31, 2025
له ڤیدیۆکه‌دا، که له تونێلی ژووری جلگۆڕینه‌وه وێنه‌گیراوه، باسی ناوبژیوان ده‌که‌ن و بالازۆن ده‌لێت، ئێمه ته‌نها کاری خۆمان ده‌که‌ین، پشت به‌وان نابه‌ستین.
دوای یارییه‌که یاریزانه‌كه‌ی رایۆ قسه‌ی كرد و گوتی، له نێوان دوو گێمه‌كه قسه‌م له‌گه‌ڵ ناوبژیوان كرد دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی دانا، ده‌توانم هه‌زار شتی نادروستتان له یارییه‌كه باس بكه‌م، به‌ڵام ئه‌ویش مرۆڤه و هه‌ڵه ده‌کات، به‌ڵام چ رێكه‌وتنێكه که هه‌میشه هه‌ڵه‌کان دژی هه‌مان تیم ده‌کرێت، ناوبژیوان پێی گوتم هه‌ڵه‌م كردووه، كه لێدانێكی سزای نادروستم بۆ یاماڵ هه‌ژماركردووه، ئه‌مه مایه‌ی ڕێزلێنانه بۆ ناوبژیوان، به‌بێ ته‌کنه‌لۆژیای ڤار بۆ ناوبژیوان بڕیاره‌كان زۆر قورس ده‌بن.
زیاتر گوتی، ده‌توانم بڵێم که هاتبووم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وه ناکه‌م، ئه‌وانیش هه‌ڵه ده‌که‌ن، به‌بێ ڤار ئه‌ركی ئه‌وانیش قورسه هیوادارم كاره‌كان به‌باشی بكه‌ن.
له کۆتاییدا گوتی، وه‌ک پێشتر گوتم، وه‌ک که‌سێک باشه که دان به‌وه‌دا بنێت که هه‌ڵه‌ی کردووه، ئێمه گێمی دووه‌ممان ده‌ستپێکرد به بیرکردنه‌وه له یارییه‌کی نوێ، ده‌مانتوانی له بارسێلۆنا ببه‌ینه‌وه، هه‌لی بێشومارمان هه‌بوو، له ئاستی خۆمان رازین.