ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
تەواو؛ برایتن و مارسیلیا لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک رێککەوتن
ئێستا پشکنینی پزیشکی دەکات

یاریگا –
برایتن خەریکە ئەستێرەیەکی دیکە لەدەستدەدات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مات ئۆڕیلێ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی برایتن لە جێهێشتنی یانەکە نزیکە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئۆڕیلێ پشکنینی پزیشکی لە مارسیلیا بکات و ببێتە جەنگاوەرێکی دیکەی رۆبێرتۆ دی زێربی.
ئەستێرە دانیمارکییەکە بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز یاریی بۆ مارسیلیا دەکات و هیچ بڕگەیەکی گواستنەوەی ناچاری لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکە لە گرێبەستەکەدا نییە.
ئۆڕیلێ لە یاریی دوێنێی برایتن بەرامبەر مانچێستەر سیتی لەسەر کورسی یەدەک بوو و بەشداری یارییەکەی نەکرد.
پێشتر ئۆڕیلێ لە برایتن لەگەڵ دی زێربی یاریی کردووە و راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەتواناکانی سەرسامە.