ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی لێستەر سیتی دەچێتە شتوتگارت

شوێنگرەوەی ڤۆڵتمادە دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

شتوتگارت لەگەڵ لێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک رێککەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لێستەر سیتی بە دەستبەرداربوون لە بیلال خەنووس رازیبووە و ئێستا بۆ پشکنینی پزیشکی لە شتوتگارتە.

یاریزانەکە بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانی شتوتگارت و یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی داهاتوودا بە ناچاری بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند دەیگوازێتەوە.

کریستال پاڵاس هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی خەنووسدا، بەڵام هێرشبەرەکە لە کۆتاییدا شتوتگارتی هەڵبژارد و دەبێتە شوێنگرەوەی نیک ڤۆڵتمادە، کە دوو رۆژ پێش ئێستا پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد.

هەرچەندە لێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی خەنووس رازینەبوو، بەڵام یاریزانەکە بەفەرمی داوای چوونە دەرەوەی کرد و بەشداری هیچ یارییەکی وەرزی نوێشی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button