ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

شوێنگرەوەی کۆلۆ موانی

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس گرێبەستی لۆیس ئۆپێندا، هێرشبەری بەلجیکی یەکلاییدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی لۆیس ئۆپێندا لەگەڵ لایپزیگ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە بەلجیکییەکە پەیوەندی بە خانمە پیرەکە دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یوڤێ بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستەکە لەگەڵ ئپێندا واژۆ دەکات و لە هاوینی 2026 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە لە گواستنەوەی کۆلۆ موانێ، هێرشبەری فەڕەنسی بێهیوا بوو.

ئۆپێندا گەشتی تورینی کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە لانسی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کردووە و بەهات لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 93 یاریی کردووە، 41 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button