دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ چیرۆكەكەی ئیزاک گەیشتە كۆتایی و نیوكاسڵ هێرشبەرێكی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

 

لیڤەرپوول گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ نیوكاسڵ و بە بەهای 125 ملیۆن پاوەند ئالێكساندەر ئیزاک دەگوازێتەوە – دەیڤد ئۆرنشتاین.

ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ كردووە – ئاتلێتیک.

هەروەها ئاستۆن ڤیلا بۆ گواستنەوەی سێنی لامێنس گۆڵپارێزی بەلجیكی پەیوەندی بە یانەی رۆیال ئانتفیرپ كردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

بایرن میونشن ئۆفەرەكەی بۆ گواستنەوەی نیكۆلاس جاكسن هێرشبەری یانەی چێڵسی گەڕاندەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

تۆتنهام و بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی ئادێمولا لوكمان هێرشبەری نایجێری یانەی ئاتاڵانتا دەدەن – فلۆریان پلێتێنبێرگ.

گاڵاتاسەرای گفتوگۆكانی لەگەڵ تۆتنهام بۆ گواستنەوەی بیسۆما دەستپێكردووە – ئیندیپێندێنت.

ئەیسی میلان ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆ گۆمێز پێشكەشی لیڤەرپوول كردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

فەنارباچێ كار لەسەر گواستنەوەی ئێدەرسن گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

نیوكاسڵ دەیەوێت بە خواستن ئارتم دۆڤبیک هێرشبەری ئۆكراینی یانەی رۆما بگوازێتەوە – سەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button