بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیرۆکە دوورودرێژەکەی گواستنەوەی ئیزاک گەیشتە ئەڵقەی کۆتایی

Yariga App

یاریگا –

بە کاتژمێرەکانی پێش داخرانی مێرکاتۆی هاوینە هاندەرانی لیڤەرپوول هەواڵە خۆشەکەیان پێراگەیەندرا پەیوەست بە ئالێکساندەر ئیزاک و، خۆشیی بردنەوەکەی ئارسیناڵیان لێ بووە دوو خۆشیی.

بەپێی زانیارییەکی بەپەلەی فابریزۆ رۆمانۆ کە ئێستا بڵاویکردەوە، لیڤەرپوول و نیوکاسڵ گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی هێڕشبەرە سویدیەکە.

رۆمانۆ بڕی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە کە 130 ملیۆن پاوەندە. ئەوەش ئەو یاریزانە دەکاتە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی گواستنەوەکانی یانەکانی پرێمەرلیگ.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، ئێستا ئیزاک بەڕێگەوەیە بەرەو لیڤەرپوول تا وەک یاریزانێکی نوێی رێدز پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام بدات، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا رێککەوتنی لەگەڵ کرا بۆ گرێبەستێکی ماوەدرێژ لە ئانفیڵد.

ئەستێرە سویدیەکە لە کۆتاییدا گەیشت بە خەونەکەی کە پۆشینی درێسی لیڤەرپوول بوو، لەو پێناوەشدا بایکۆتی راهێنان و یارییەکانی سەرەتای وەرزی نیوکاسڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button