ئەستێرەیەکی ناسراوی فەڕەنسی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد

یاریگا –
لە نزیکبوونەوە لە کۆتا 24 کاتژمێری بازاڕی هاوینە، ئەیسی میلان ئەستێرەیەکی ناوداری فەڕەنسی دەگوازێتەوە.
بەگوێرەی زنیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ ئادرێن رابیۆ رێککەوتنی کردووە.
رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی 4 ساڵە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ. سبەی وەک یاریزانی نوێی رۆسۆنێری لە شاری میلانۆ پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.
🚨🔴⚫️ BREAKING: Adrien Rabiot to AC Milan, here we go! Deal in place for €10m package.
Four year contract for Rabiot, set for medical in Milano on Monday authorized by OM.
Back with Max Allegri. 🔙🇫🇷 pic.twitter.com/HUruEXdgNe
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 31, 2025
رابیۆ لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو وەک یاریزانێکی ئازاد دوای ئەزموونەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس پەیوەندی بە مارسیلیای وڵاتەکەیەوە کرد. بەڵام لە 19ی مانگی رابردوو بەهۆی تێوەگلان لە کێشەیەک لەگەڵ جۆناسان رۆی یاریزانی هەمان یانە، ناویان خرایە لیستی فرۆشتنەکانەوە.