ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ چیرۆکی نێوان لیدز و بامفۆرد کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی 7 ساڵەی نێوان پاتریک بامفۆرد و لیدز یونایتد کۆتایی هات و لەیەکتر جیابوونەوە.

بامفۆرد ناوێکی دیاری نێو یانەکانی ئینگلتەرایە و ماوەی 14 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە و تەنها یاریی بۆ یانە ئینگلیزیەکان کردووە. ئەگەرچی ماوەی 56 ساڵ، بەدیاریکراویی لە 2012-2017 یاریزانی چێڵسی بوو، بەڵام تا کاتی جێهێشتنی بلووز بەبەردەوامی بەخواستن دەنێردرایە دەرەوەی یانە لەندەنییەکە.

لە راگەیەندراوی فەرمی لیدز یونایتددا ئەوە هاتووە کە بە رەزامەندی هەردوولا یانەکە و هێرشبەرە 31 ساڵییەکە لە یەکتر جیادەبنەوە. هاوکات لیدز سوپاسی پاتریکیان کرد بۆ ئەو ماوە زۆرەی (2018-2025) کە خزمەتی کردن.

هێشتا دیارنییە بامفۆرد وێستگەی داهاتووی کام یانە دەبێت، بەڵام لە ئێستاوە یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێ رێککەوتن لەگەڵ هەر یانەیەک بکات خۆی دەیەوێ.

Back to top button