بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نوێترین پەرەسەندنەکان لەبارەی هەوڵەکان لە پرێمەرلیگەوە بۆ گواستنەوەی فێرمین لوپێز

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە لە پرێمەرلیگەوە خواستی جیدی پیشاندراوە بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێزی یاریزانی بارسێلۆنا. ئەمڕۆش پەرەسەندنی نوێ روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکوبی رۆژنامەنووسی دیاری بەریتانی، ئەمڕۆ یانەی چێڵسی گفتوگۆی زیاتری لەگەڵ لپۆێز ئەنجامداوە. خودی یاریزانە ئیسپانییەکەش بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ ئێنزۆی مارێسکای راهێنەری بلووز کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەی زانیوە کە هیشتا هیچ شتێک لەوبارەیەوە نە نزیکبووەوتەوە نە دەستەبەریشکراوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە بەردەوامە لە پرسیار و سۆراخەکانی. یانەی بارسێلۆناش بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 22 ساڵیەکە داوای سەرووی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

جەیکوب لە کۆتایی زانیارییەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە لەسەر ئاستی یانە، هەردوولا پەیوەندی سەرەتاییان ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button