چێڵسی یاریزانێکی ناوداری گواستەوە

یاریگا –
لە کۆتاییدا چێڵسی ئینگلیزی گرەوەکەی بردەوە و لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتنی کرد بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ.
فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ ماوەی حەوت ساڵ و بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بلووزەوە دەکات.
گارناچی بە هیچ جۆرێک لە پلانە سەرەکییەکانی روبێن ئامۆریمدا نەمابوو. یەکێکبوو لەو یاریزانانەی دەبوو شەیتانە سوورەکان جێبهێڵێت.
ئەرکی چێڵسی لەم گواستنەوەیەدا هەروا ئاسان نەبوو، بەوپێیەی یانەکانی دیکەش بەتایبەت ناپۆلی ئیتاڵی لە پارساڵەوە بە چڕی لەسەر هێڵ بوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئالێخاندرۆ.
🚨🔵 BREAKING: Alejandro Garnacho to Chelsea, here we go! Deal done between #CFC and Man United.
Garnacho only wanted Chelsea and will sign seven year deal at the club for fee close to £40m package.
Story from July, confirmed. 🇦🇷 pic.twitter.com/TMHTkA9JM8
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 28, 2025
گارناچۆ کە ئێستا تەمەنی 21 ساڵە، لە ئەکادیمیاکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید گەشەی کر. بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ مایەوە پێش ئەوەی لە 2020 پەیوەندی بە مان یونایتدەوە بکات. دوو ساڵ دواتر، ناوبراو کاروانی پیشگەرێتی لە ئۆڵدترافۆردەوە دەستپێکرد.